وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیاننامەیەکی سەبارەت به پێشێلکردنی ئاشکرای یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتایی هێنان به شەڕ له لایەن ئەمریکاوه بڵاو کردەوه .
دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٥ی پووشپەڕ ١٤٠٥ بۆ سەر چەند خاڵێک لە کەناراوەکانی باشووری ئێران دەکات. ئەم هێرشە دڕندانەیە کە دامەزراوەکانی چاودێری کەناراوەکانی ئێرانی کردە ئامانج، پێشێلکارییەکی ئاشکرای مادەی ٢ بڕگەی چوارەمی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پێشێلکردنی ئاشکرای بڕگەی یەکەمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕە کراوا.
لە هەمان کاتدا ڕژێمی داگیرکەر و ئاپارتایدی زایۆنیستی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا هێرشی کردە سەر لوبنان کە ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای بڕگەی یەکەمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگری له سەر مافی سروشتی ئێران بۆ بەرگریکردن له خۆی به پێی ماده ی 51ی جاڕنامه ی نەتەوەیەکگرتووەکان، باس له وه دەکات که کۆماری ئیسلامی ئێران به هەموو توانایەوه بەرگری له سەرەوەری و ئاسایش و بەرژەوەندییه نەتەوەییەکانی وڵات دەکات.
هێرشە بەرگرییەکانی هێزە چەکدارە بەهێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی ئامانجەکانی پێوەندیدار بە هێزە دەستدرێژکارەکانی ئەمەریکا لەسەر ئەو بنەمایە ئەنجام درا.
دیارە بەرپرسیارێتی دەرئەنجامەکانی ئەم دۆخە لە ئەستۆی دەسەڵاتی دەستدرێژکار و پەیمان شکێنی ئەمریکا و ئەو لایەنانەدایە کە بە هەموو شێوەیەک هاوبەشن لە ئەنجامدانی دەستدرێژی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
لەم پێوەندییەدا جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوونی هەموو وڵاتانی هەڵکەوتوو لە کەناری باشووری کەنداوی فارس بە بنەمای دراوسێیەتی باش و ڕەچاوکردنی بنەمای بنەڕەتی یاسای نێودەوڵەتی کە لایەنە دەستدرێژکارەکان لە کەڵک وەرگرتن لە خاک و ئاسانکارییەکانی خۆیان بۆ ئەنجامدانی دەستدرێژی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران قەدەغە دەکرێت، جەخت دەکرێتەوە.
هەروەها وەزارەتی دەرەوە داوا لە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش و دامەزراوە نێودەوڵەتییە بەرپرسیارەکانی دیکە دەکات، بێباک نەبن بەرامبەر بە پێشێلکردنی گەورەی بنەما و ڕێسا بنەڕەتییەکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئەمریکاوە و بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان بەرامبەر بە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەجێبهێنن.
Your Comment